لاهور شێخ جەنگی: حكومەت بە ئاشكراو بەهەرەشەكردن داوای ئازادكردنی سێ ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات


وێستگەنیوز-

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، حكومەت بە ئاشكراو بەهەرەشەكردن داوای ئازادكردنی سێ ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر كراون، دەشڵێت، "سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بەتەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد".

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، "دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخۆنە بكرێت، بۆیە سەرۆكی حكومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەستداوە ئەگینا ئەمەت قبوڵ نەدەكرد".

جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام

جەختیشی کردەوە لەوەی، "هەر ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی (5) چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكومەت بە ئاشكراو بەهەرەشەكردن داوای ئازادكردنی (3) ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیر كراون.


PM:05:39:03/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 5628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو