حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوە
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
وەزارەتی
تەندروستی رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 237 کەسی دیکە لە هەرێمی
کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 174
تووشبووی پێشووش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێری
رابردوودا پێنج هەزار و 229 پشکنینکراون، ئەنجامی پشکنینی 237 کەس پۆزەتیڤ بوون،
زۆرترین تووشبوو لە پارێزگای هەولێر بووە و لە هەڵەبجەش هیچ تووشبوویەک دەستنیشان
نەکراوە. هەروەها 174 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
وەزارەتی تەندروستیش داوا
لە هاوڵاتیان دەکات پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی
قەڵەبالخ و پۆشینی ماسک و دەستکێش، لەکاتی پێویستیشدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی
ژمارە 122.
PM:04:17:03/03/2021
ئهم بابهته 3028
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت