حكومه‌تی عێراق: پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا گرێ كوێره‌یه
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند، هێشتا پشکی هەرێم لە بودجەدا گرێ کوێرەیە و یەکلا نەکراوەتەوە.
حه‌سه‌ن نازم، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا هێشتا یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه و هه‌ر گرێ كوێره‌یه.
ئاماژەی بەوەش کرد، "گفتوگۆ و دانووستان به‌رده‌وامه، چاوه‌رێین بزانین دانووستانه‌كان به چی ده‌گات و چی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر بودجه‌كه بدرێت".
له باره‌ی شایسته داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانیش دەڵێت، "قۆناغێكی شایسته داراییه‌كان خه‌رجكراوه، ئه‌وه‌ی گه‌یشتووه ئه‌وا قۆناغی یه‌كه‌مه، هه‌روه‌ك چۆن وه‌زیری بازرگانی پێی وتم، دواتر له قۆناغه‌كانی دیكه شایسته‌كانی دیكه خه‌رج ده‌كرێن".
وتەبێژی حكومەتی عێراق لەبارەی مووچەوە جەختی کردەوە، پرسی مووچه په‌یوه‌سته به بودجەوە و ئەوان چاوه‌ڕێن بودجه په‌سه‌ند بكرێت، چونكه پشكی هه‌رێم هه‌موو شته‌كانی دیكه دیاری ده‌كات.
PM:11:46:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1740
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت