روونکردنەوەیک لەسەر پەخشکردنی فیلمی 09
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
ستافی فیلمی سینەمایی 09 رایگەیاند، فیلمەکە وەک پلانی بۆ دانراوە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و رۆژانی دواتر لە ژێر رێنماییە تەندروستییەکاندا پەخش دەکرێت.
ستافی فیلمی 09 لە پۆستێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایدەگەیەنن، لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک، هەڵەبجە و کەلار لە کاتی دیاریکراوی خۆی بەردەوام دەبێت لە رێکەوتی 4ی ئاداری ٢٠٢١ لە ژێر ڕێنمایی تەندروستی.
هەروەها ستافی بەرهەمهێنانی فیلمەکە دەڵێن، "داوای لێبوردن لە شارەکانی هەولێر و دهۆک دەکەین فیلمەکە رادەگیرێت تا رۆژی 10ی ئادار و دەرچوونی رێنمایی نوێی تەندروستی.
PM:08:46:02/03/2021
ئهم بابهته 1496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت