لێدوانی وەزیری دارایی عیراق لە بارەی گۆرینی نرخی دۆلار


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بڕیارێکی حکومییە و پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندییەوە هەیە و "ناکرێت ڕۆژانە بگۆردرێن".
  
عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی عێراقییە رایگەیاند، "گۆڕینی نرخی دۆلار دوای چەند مانگێک لە توێژینەوە و گفتوگۆ بریاری لەسەر دراوە، لەگەڵ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی قسە کراوە، ئەو نرخە زۆر گرنگە و ناکرێت ڕۆژانە بەپێی خواست و ئارەزووی خۆمان بگۆڕدرێت."  

وەزیری دارایی جەختی کردەوە کە "لەئێستادا بازاڕ نرخی نوێی دۆلاری قبوڵ کردووە، ئەوەش دوای ساڵی تر هانی زیاتری کەرتی تایبەت دەدات و یەدەگی نەختینەیش زیاد دەکات."  

ئاماژەی بەوەش کردووە، نرخی دۆلار بەهۆی توێژینەوە و گفتوگۆکانمان بووە لەگەڵ بانکی ناوەندی و سندوقی نەختی نێودەوڵەتی و لایەنە عێراقییەکانی تر و فراکسیۆن و سەرۆکایەتی پەرلەمان."  

وەزیری دارایی عیراق، جەختی کردۆتەوە لەوەی، "ئەو نرخە زۆر باشە و کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبووە بۆ زیادکردنی داهاتی حکومەت و کۆنتڕۆڵکردنی مەزادی دراو، یەدەگی بانکی ناوەندی زیادی کردوە دوای ئەوەى لە بەردەم داڕوخانی گەورەی ئابورییدا بووین".


PM:08:33:02/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 2792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت