ئێران لەبارەی گرژییەکانیان لەعێراق وەڵامی تورکیا دەداتەوە


وێستگه‌ نیوز-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، خوێندنەوەی نادروست بۆ قسەکانی باڵیۆزی ئێران لەبەغدا کراوە و تاران و ئەنقەرە لەبارەی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق هاوڕان.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، هەڵەتێگەیشتن سەبارەت بە لێدوانی ئیرەج مەسجیدی، باڵیۆزی وڵاتەکەیان لەعێڕاق و بەرپرسانی دیکە تورکیادا دروستبوە و ئەنقەرە و تاران جەخت لەسەر پاراستنی یەکێتی خاکی هەردولا وڵات و خاکی عێراقیش دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران و تورکیا لەبارەی پەیوەندییەکانیان، دۆخی ناوچەکە و  پاراستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق بەبەردەوامی گفتوگۆ دەکەن و لەسەر چەندین دۆسیەی هاوبەش هاوڕان.

 رێگەپێدراو نیە، سوپای تورکیا هەڕەشە بۆ خاکی عێراق دروستبکات و داگیری بکات
رۆژی شەممە، باڵیۆزی ئێران لەعێراق لەچاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند،" دەستێوەردانی سەربازی تورکیا لەعێراق رەتدەکەینەوە و بەهیچ جۆرێک رێگەپێدراو نیە، سوپای تورکیا هەڕەشە بۆ خاکی عێراق دروستبکات و داگیری بکات."

لای خۆشییەوە، فاتیح یەڵدز باڵیۆزی تورکیا لەعێراق وەڵامی باڵیۆزی ئێرانی دایەوە ورایگەیاند، باڵیۆزی ئێران کۆتا کەسە کە دەبێت وانە بە تورکیا بدات بۆ رێزگرتن لەسەروەری خاکی عێراق.


PM:02:30:01/03/2021


ئه‌م بابه‌ته 1876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو