بەھۆی ئاگركەوتنەوە لە كه‌مپی هۆل 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
ئاژانسی سانای سه‌ر به حكومه‌تی سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، لە رۆژئاوای كوردستان ئاگر له كه‌مپی هۆل كه‌وته‌وه و 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و 18 كه‌سی دیكه برینداربوون.
ئاژانسی سانای سه‌ر به حكومه‌تی سووریا بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی هۆل، 4 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و 18 كه‌سی دیكه برینداربوون، له‌ناو برینداره‌كانیشدا منداڵێك هه‌یه و سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانیش كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له میدیاكانی سووریادا بڵاوبووه‌ته‌وه ئاگره‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سۆپا‌یه‌كی گازییه‌وه روویداوه، برینی به‌شێك له برینداره‌كانیش سەختە.
كه‌مپی هۆل له رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌وێته نزیك شاری حه‌سه‌كه و كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشی تێدایه.
پێشتر عه‌لی حه‌سه‌ن، وتەبێژی فەرمیی ھێزەكانی ئەمنی ناوخۆ لە خۆ بەڕێوبەری باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا رایگەیاندبوو، "لە مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە تا ئێستا ئەو ھەوڵانەی بۆ راكردن دراون و بە بەڵگەكراون، گەیشتوونەتە 700 ھەوڵی خێزانە داعشییەكان لە رەگەزنامەی جیاجیاوە بۆ ھەڵاتن لە كەمپەكە. نزیكەی 100 كەسیشمان ده‌ستگیر كردووه، كه بەشدارییان لە ھەوڵەكانی رفاندنی ژن و منداڵانی داعش لە كەمپەكەدا كردووە".
PM:07:38:28/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 1548
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت