رووسیا کەوتنەخوارەوەی ھەلیکۆپتەرێکی رەتدەکاتەوە


 
وێستگەنیوز- هێڤار هیوا
 

بەپێی سەرچاوە سەربازییەکان، ھەلیکۆپتەرێکی رووسی لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا کەوتووەتە خوارەوە و بەھۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە، وەزارەتی بەرگری رووسیاش کەوتنەخوارەوەی ئەو ھەلیکۆپتەرە رەتدەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاند، ھەلیکۆپتەرێکی رووسی لە نێوان گوندی "ریحانیە و قاسمیە" لە باکوری خۆرئاوای "تەلتەمر" لە "حەسەکە" کەوتووتە خوارەوە و بەھۆیەوە فڕۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی تریشیان برینداربوون، بەبێ ئەوەی ھۆکاری کەوتنەخوارەوەکە بخەنەڕوو.

وەزارەتی بەرگری رووسیاش ئەو ھەواڵانە رەتدەکاتەوە و رایگەیاند، ھەلیکۆپتەرێکیان لە جۆری "می ٣٥" لە پارێزگای "حەسەکە" لە باکوری خۆرھەڵاتی سوریا بە ناچاری و بەھۆی ھەڵەی تەکنیکییەوە نیشتووەتەوە و سەرجەم سەرنشینەکانیشی سەلامەتن، تیمی ھەلیکۆپتەرەکەش جەختیان کردووتەوە لەوەی رووبەڕووی تەقە و ھیچ ھێرشێک نەبوونەتەوە.

 


PM:07:22:28/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 2744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو