تیکتۆک بە 92 ملیۆن دۆلار کۆتایی بە سکاڵاکانی دژی دەهێنێت


وێستگه‌ نیوز-
کۆمپانیای بایتدانسی چینی لە رێککەوتنێكی سازشکردندا بە بڕی 92 ملیۆن دۆلار، کۆتایی بەو کۆمەڵە سکاڵایانەی دژی دەهێنێت کە لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپدا لە دادگەکانی ئەمریکا بەرزکرابوونەوە دژی.
 
ئیدارەی ترەمپ 21 سکاڵای دژ بە کۆمپانیای بایتدانس و بەرنامەکەی، تیکتۆک، بەرزکردبووەوە و بە دەستوەردان لە ژیانی تایبەتی خەڵک و کۆکردنەوەی زانیاریی نهێنی لەبارەی ئەمریکییەکان، تۆمەتباری کردبوو.
 
پارێزەرانی ئەمریکی لە سکاڵاکەیان دژ بە تیکتۆک نووسیبوویان، بەرنامەی تیکتۆک دزە دەکاتە نێو تەلەفۆنی گەڕۆک  و ئامێرەکانی بەکارهێنەرانی و زانیاریی نهێنی تایبەتیان دەدزێت تاوەکو لەو رێگەیەوە رێکلامی تایبەتیان بۆ بنێرێت و سوودی دارایی گەورەیان لێبکات. جگە لەوە تیکتۆکیان بە ناردنی زانیارییە تایبەتەکان بۆ کۆمپانیای بایتدانس لە چین تۆمەتبارکردبوو.
 
پارێزەرانی کۆمپانیا چینییەکە داوایەکیان بۆ دادگای ویلایەتی ئیلینۆی بەرزکردەوە و تێیدا داوای رەزامەندییان لەسەر رێککەوتنی سازشکردنەکەیان کرد کە تێیدا تیکتۆک بە گرتنەبەری رێکاری زیاتر بۆ شەفافیەت لەئاست کۆکردنەوەی زانیارییەکانی خەڵک و راهێنانکردن بە کارمەندان، دەگرێتەبەر.
 
بڕیارە بەپێى رێککەوتنی سازشەکە، بایتدانس بڕی 92 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بداتە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا و لە بریدا سەرجەم سکاڵاکان دادەخرێن و کۆتاییان پێدەهێندرێت.


PM:02:55:28/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو