ھەلیکۆپتەرێکی روسی لە سوریا کەوتەخوارەوە


وێستگە نیوز-
بپێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئەمڕۆ ھەلیکۆپتەرێکی روسی لە نێوان گوندەکانی ریحانیە و قاسمیە، کە دەکەوێتە باکوری رۆژئاوای ناوچەی تل تەمر لە پارێزگای حەسەکە، لە باکوری رۆژھەڵاتی سوریا کەوتووەتە خوارەوە.

بە پێی ھەواڵی سکای نیوز، فەرماندەیەکی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کورد بە سکای نیوزی عەرەبی وتووە، کە لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی ئەو ھەلیکوپتەرە سێ روسی برینداربوون.

ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە تل تەمەڕ پشتڕاستیان کردەوە کە فڕۆکەکە کاتژمێر 9ی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە کەوتە خوارەوە و تا ئێستا ھۆکاری ئەو کەوتنەخوارەوەی ئاشکرا نەکراوە .

بەپێ زانیاریەکان شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەو ھەلیکوپتەرەکە تەنھا دوو کیلۆمەتر لە بنکەیەکی رووسیاوە لەو ناوچەیە دوورە.


PM:02:08:28/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت