باڵیۆزی تورکیا بۆ باڵیۆزی ئێران دوایین کەسی لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکهیت
وێستگه نیوز-
باڵیۆزی ئێران رایدهگهیهنێت، قبووڵی ناکەن تورکیا دەستوەردانی سەربازی لە خاکی عێراقدا بکات، له وهڵامدا باڵیۆزی تورکیاش دەڵێت،" باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات".
ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لە دیدارێکی تهلهڤزیۆنیدا رۆژی شەممە 27شوباتی 2021 ، رەخنەی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق گرت و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان قبووڵی ناکەن، چ تورکیا چ وڵاتێکی دیکە دەستوەردانی سەربازی لە عێراق بکات.
ئیرەج هەروەها داوای لە تورکیا کرد بگەڕێنەوە ئەو سنوورەی لە نەخشەی نێودەوڵەتیدا دیاریکراوە. جەختیشیکردەوە لەوەی عێراقییەکان خۆیان سنوورەکانی وڵاتەکەیان دەپارێزن.
لەو بارەیەوە فاتیح یەڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا ریتویتی لەسەر تویتێکی بهرنامهكهدا به ئینگلیزی کردووە و وەڵامی پرسیاری کەسێکی داوەتەوە. نووسیویەتی، "باڵیۆزی ئێران دوایین کەسە لە بابەتی رێزگرتن لە سنوورەکانی عێراق ئامۆژگاریی تورکیا بکات".
لە ماوەی رابردوودا سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی بەناوی چڕنووکی هەڵۆ-2 بۆ سەر چیای گارە لە باشووری کوردستان ئەنجامدا و سەربازانی سوپای لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رووبەڕووی یەکدی بوونەوە. تورکیا بۆردومانێکی چڕی ناوچەکەی کرد.
جگە لەو ناوچەیە، تورکیا سەربازی لە چەند خاڵێکی دیکەی باشووری کوردستاندا هەیە.
PM:10:20:27/02/2021
ئهم بابهته 2904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت