له كفرى بههۆى كێشهى كۆمهڵایهتییهوه باوك و كوڕێك كوژران
وێستگه نیوز-
شەوی هەینی26ى شوباتى 2021، لە قەزای کفری شەڕ نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا و سێ کەس کوژران کە دووانیان باوک و کوڕن. ههروهها ئەوی دیکەیشیان مامی کوڕەکەیە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو دوو بنەماڵەیە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی پێشتریش هێرشیان کردووەتە سەر یەکدی و برینداریان هەبووە، ئەمشەو بە چەکەوە هێرشیان کردووە و ئەو سێ کەسە کوژراون، هاوکات سەرچاوەیەکی تەندروستیی گەرمیان رایگهیاندووه، چەند کەسێکیش برینداربوونە.
هاوكات تەرمی ئەو سێ کەسەی کوژراون رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ناوی کوژراوەکانیش (هەندرێن مەتحەت، هیشام مەتحەت، رێبوار هەندرێن)
بەپێی وتەی دەزگا ئەمنییەکان، چەند کەسێکیش لەسەر رووداوەکە و بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون.
PM:11:04:26/02/2021
ئهم بابهته 6168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت