وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان: ئیدانەى هێرشکردنە سەر غالب محەمەد دەکەین


وێستگه‌ نیوز-
وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان ئیدانەى هێرشکردنە سەر غالب محەمەد ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان لە ئەنجومەنى نوێنەران دەکات و بەکاردانەوە لەدژى بزوتنەوەى گۆڕان وەسفى دەکات و داواى دۆزینەوەى بکەرانى پشت ئەو پیلانەش دەکات.

دەقى لێدوانى وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى هێرشکردنە سەر پەرلەمانتار غالب محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کەسێک، لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوە و برینداری کردووە.

ئێمە لە کاتێکدا ئەو کارە ترسنۆکانە ئیدانە دەکەین، وەک کاردانەوەیەکیش دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان دەیبینین.

هەربۆیە داوای دەستبەجێ دۆزینەوەی بکەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە دەکەین و پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنیەکاندایە.

26ی شوباتی 2021


PM:09:33:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت