وێستگه نیوز-
هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى كه له 15 په‌رله‌مانتاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێكهاتووە، بڕیاره به لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى ئه‌مساڵ بکات.
هاوپه‌یمانى هیواى كوردستانى، له كۆتایى ساڵى رابردوو، له ئه‌نجامى یه‌كگرتنى 15 په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه‌كانى ( گۆڕان، كۆمه‌ڵ، ئاینده، یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆكان ) دامەزرا، بڕیاره له هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به لیستێكى سه‌ربه‌خۆ به‌شداری بکات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، هه‌فته‌ى رابردوو بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، هاوپەیمانی هیوا و چەند دامەزاراوەیەکی مەدەنی، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كى سه‌ربه‌خۆ له شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركووك کۆبوونەتەوە.
له کۆوبونەوەکەدا نوێنەری لایەنەکانی ناو هاوپەیمانی هیوا بەشدار بوونە، ئامانجییان کۆکردنەوەی جەماوەری ناڕازی کوردستان بووە، لە هاوپەیمانێتییەکی نیشتیانی بە بەشداری حیزبەکانی دەرەوەی پارتى و یه‌كێـتى و کەسایەتییە سەربەخۆ و ناسراوەکانی کوردستان، تاوەکو بتوانن لە خولی داهاتووى په‌رله‌ماتى عێراق نوێنەرایەتییەکی بەهێز لە بەغدا دروست بکەن و رەنگدانەوەی ویستەکانی شەقامی کوردستان بێت.
لە بەشێکی کۆوبونەوەکەدا پێشنیارکراوە هاوپەیمانی هیوا وەك هاوپەیمانێتییەکی هەڵبژاردن تۆمار بکرێت، بۆ ئەوەش چەند ئەگەرێک تاوتوێ‌کران و رێکەوتنیان لەسەر کراوە. بڕیار دراوە لیژنەیەکی هەماهەنگی بۆ ئەو مەبەستە دەستبەرکاربێت، بۆ تۆماركردنی هاوپەیمانی هیوا وەك لیستێكی هەڵبژاردن، دەستەیەکی یاسایش دیاریکراوە.
بەو شێوەیە لیستێكی دیكه سەری هەڵداوه، چاوەڕێدەکرێت زۆربەی لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات بە هاوبەشی كۆمه‌ڵێك كەسایەتی و دامودەزگای مەدەنی دیكه بڕۆنە نێو هاوپه‌یمانێتییەکە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، وابڕیاره جگه له خۆكاندیكردنى ژماره‌یه‌كى په‌رله‌مانتارى ئێستاى هاوپه‌یمانى هیوا، ژماره‌یه‌كى كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ و مه‌ده‌نى له نێو لیسته‌كه‌دا خۆیان كاندید بكه‌ن.
هه‌روه‌ها، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا، هاوپه‌یمانى هیوا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كۆمه‌ڵ و گۆڕان و نه‌وه‌ى نوێ و یه‌كگرتووى ئیسلامى گفتوگۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستى پشتگیریكردنیان، یاخود هێنانى ئه‌و حیزبانه بۆ نێو هاوپه‌یمانی هیوا.
PM:09:09:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 5188
جار خوێنراوه‌ته‌وه