قوباد تاڵەبانی: دەزگا ئەمنییەكانی راسپارد لێكۆڵینەوەی وورد لە رووداوەكە بكەن


وێستگه‌ نیوز-
قوباد تاڵه‌بانى رایده‌گه‌یه‌نێت،  ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئەو پەرلەمانتارە دەكات، دەزگا ئەمنییەكانیشی راسپارد لێكۆڵینەوەی وورد لە رووداوەكە بكەن و هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بكەنەوە.


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ئیدانەی هێرشكردنە سەر ئەو پەرلەمانتارە دەكات، دەزگا ئەمنییەكانیشی راسپارد لێكۆڵینەوەی وورد لە رووداوەكە بكەن و هێرشبەران رووبەڕووی یاسا بكەنەوە.

هەروەها لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیشدا پەیوەندی بە "غالب محەمەد"ەوە كردووه‌ ، دڵنیایی كردەوە ئەو كارە ترسنۆكانەیە لە هیچ كەسێك قبوڵ ناكرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە بەردەم ماڵی خۆیان لە سلێمانی، "بە چەقۆ" هێرشکرایە سەر غالب محەممەد، پەرلەمانتاری کورد لە عێراق و بریندارکرا. دوای چارەسەرکردنیشی لە نەخۆشخانە، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.



PM:08:42:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 3812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو