سەرکەوت شەمسەدین: غالب محەمەد چەقۆ بەر سەری کەوتووە
وێستگه نیوز-
سەرکەوت شەمسەدین رایده‌گه‌یه‌نێت، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و قسە لەگەڵ غالب محەمەد دەکەن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات غالب محەمەد چەقۆ بەر سەری کەوتووە و بەچەند تەقەڵێک بۆیان دورییوەتە.
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتار له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق له باره‌ى هێشكردنه سه‌ر په‌رله‌مانتار غالب محه‌مه‌د، به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و قسە لەگەڵ غالب محەمەد دەکەن، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات غالب محەمەد چەقۆ بەر سەری کەوتووە و بەچەند تەقەڵێک بۆیان دورییوەتە.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، حاڵەتەکە لەمەترسی دەرچووە و بارودۆخی بەرەو باشتر دەڕوات، هه‌روه‌هاغالب محەمەد لەکاتی ڕووداوەکە یەک کەسی بینیوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە بەردەم ماڵی خۆیان لە سلێمانی، "بە چەقۆ" هێرشکرایە سەر غالب محەممەد، پەرلەمانتاری کورد لە عێراق و بریندارکرا. دوای چارەسەرکردنیشی لە نەخۆشخانە، رەوانەی ماڵەوە کرایەوە.
PM:08:13:26/02/2021
ئه‌م بابه‌ته 4132
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت