ئیسرائیل هاوپەیمانەتییەک بۆ روبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە پێكده‌هێنێت


وێستگه‌ نیوز- 
ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ئیسرائیل دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە.

وێستگە نیوز لە تێلیگرام جۆین بكە

کەناڵی تەلەفزیۆنی I24ی ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووه‌، بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستیان کەتووە، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ئیسرائیل دەستیکردووە بە دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی سعودیە و بەحرەین و ئیمارات، بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئێران لە ناوچەکە.

هه‌ر به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ئه‌و كه‌ناڵه‌، تاوەکو ئێستا حکومەتی ئیسرائیل، بەفەرمی ئەو راپۆرتەی پشتڕاست نەکردووەتەوە بەڵام، چەند کاتژمێرێک پاش بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە، نوسینگەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و شای بەحرەین، رایانگەیاند، حەمەد بن عیسا ئالی خەلیفە جێنشینی پاشای بەحرەین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەنجامداوە و تیایدا دەربارەی پەرەپیدانی هاوکاری دوولایەنە و مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکە گفتوگۆیان کردووە.


PM:05:55:26/02/2021


ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو