بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس برینداربوون


وێستگە نیوز-

هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆوە كە لە نێوان سێ ئوتومبیل روویدا دوو كەس برینداربون.

بەپێی راگەیەنراوی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی، شەوی رابردوو، ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (فۆرد تۆرس و نیسان ئەڵتیما و ئوتومبێلی بارهەڵگری تەنكەری گواستنەوەی سووتەمەنی) لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە نزیك پردی ئەبو سەنا ڕوویدا.

هەر بەپێی  راگەیەندراوەكە، هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئوتومبێلی یەكەم فۆرد تۆرس بەهۆی تیژڕەوی و لە دەستدانی كۆنتڕۆڵ بووە، بەهۆی رووداوەكەشەوە دوو كەس برینداربوون.


AM:09:32:23/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 620 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو