روداوێکی هاتوچۆ لەگەرمیان قوربانی لێکەوتەوە


وێستگەنیوز-  کامەران کەریم

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند،  لە نزیک گوندی کانی ژاڵەی سەر بە ناحیەی مەیدان روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری وەرگەڕان رویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە نزیک گوندی کانی ژاڵەی سەر بە ناحیەی مەیدان (ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە) وەرگەڕا، له ئەنجامی ڕووداوەکەش سێ کەس بریندار بوون و بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

ڕونیشکراوەتەوە ، لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەکە لە لایەن تیمەکانی هاتووچۆ دەستیپێکردوە.


PM:11:12:22/01/2021






ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت