دانیمارک راگرتنی داواکاری پەنابەری تاوتوێ دەکات

‌میتی فرێدێریکسێن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک

وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی دانیمارک رایگەیاند، هەرچەندە ناتوانرێت بەتەواوی داواکاری مافی پەنابەری سفر بکرێتەوە، بەڵام حکومەت خواستی ئەوەی هەیە داواکاری مافی پەنابەری بەتەواوی سنوردار بکات و رێوشوێنی توند دەگرێتەبەر پەیوەست بەکۆچبەران.

هەرچەندە ساڵی رابردو 1547 کەس داوای مافی پەنابەریان لەوڵاتی دانیمارک کردبوو، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە کەمترین رێژەی مافی پەنابەری بەخشی لە 22 ساڵی رابردودا.

میتی فرێدێریکسێن، سەرۆک وەزیرانی دانیمارک لەوتەیەکدا لەپەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ناتوانن بەڵێنی ئەوە بدەن کە بەتەواوی داواکاری مافی پەنابەری سفر دەکرێتەوە، بەڵام دەتوانن هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو بابەتە بەڕونی بخەنەڕو.

دانیمارک کەژمارەی دانیشتوانەکەی 5 ملیۆن و 800 هەزار کەس دەبێت بەشێکی هۆکاری بڕیارەکەی بۆ زیادبوونی رێژەی کۆچبەری ناگەڕێنێتەوە، لەوبارەیەوە سەرۆک وەزیران باسی لەوەکردوە، "هۆشداریدانی ئێمە لەزیادبونی کۆچبەران نیە، بەڵکو مەترسیمان لەوەیە کەتوانای تێکەڵبوونیان نیە بەوڵات و کۆمەڵگاکەمان".

پێشوتر و بەئامانجی خێراکردنی پڕۆسەی گەڕانەوەی بەشێک لەکۆچبەران حکومەتی دانیمارک باڵیۆزێکی تایبەتی بۆ کۆچبەران دیاریکرد بەمەبەستی دروستکردنی کامپ بۆ کۆچبەران لەچوارچێوەی یاساکانی نوێی ئەوروپادا یان گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانیان.

هـ.هـ


PM:06:14:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت