12 خێمەی ئاوارەکانی شنگال لە زاخۆ سوتان

‌ کەمپی چەمشکۆی تایبەت بەئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆ

وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌می 2020، ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی تایبەت بەئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆ کەوتەوە و بەوھۆیەوە 12 خێمە سوتان.

بێوار عەبدلعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی لە پارێزگای دھۆک بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ ئاگادارکراین لەسەر رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای زاخۆ".

وتیشی:" تیمەکانمان لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتنە ناو کەمپەکە و توانیویانە ئاگرەکە کونترۆڵبکەن".

لە سەرەتایی ئەم ساڵەوە سێجار ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال لە قەزای  زاخۆ سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتووەتەوە و بەوھۆیەوە زیاتر لە 20 خێمە سوتاون و زیانی زۆری ماددیش بە ئاوارەکانی ناو کەمپەکە کەوتووە.

بێوار ئاماژە بەوەشکرد:" لە ئەنجامی ئەو رووداوە کە ھۆکارەکەی تا ئێستا دیارنیە 12 خێمەی ئاوارەکانی شنگال سوتان و ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە".


PM:05:37:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو