فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری حاجی ئۆمه‌ران بۆردومان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز ـ
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری ئۆمه‌ران بۆردومان ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌كه‌ش ده‌ڵێت، زیانی گیانی به دواوه نه‌بووه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی كانوونی دووه‌می 2020، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردوومانی کوێستانەکانی گوندی گوندەژۆری لە سنوری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران کرد.
عەبدلوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران به رووداوی راگه‌یاندووه: لەم وەرزەدا گوند و ناوچە کوێستانەکانی گوندەژۆر چۆڵن و بۆردومانەکە زیانی بۆ سەر هاونیشتمانییان نەبووە.
بە وتەی عەبدولوەهاب، گوندەژۆر گوندێکە لە وەرزی بەهار و هاویندا ئاوەدان دەبێتەوە و لەم وەرزەی ساڵدا گوندنشین و مەڕدار و جووتیاری لێنییە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی حاجی ئۆمەران دەشڵێت: "رۆژهەڵاتی گوندەکە کەوتووەتە بەر بۆردوومانی فڕۆکەیەکی تورکیا و بە بیانووی بوونی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆردوومانی دەکات".
ساڵانە گوندی گوندەژۆر چەندین جار لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت، بیانووی هەردوو وڵاتەکەش ئەوەیە کە پێشمەرگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و گەریلای پەکەکەی لێیە.
گوندەژۆر بە دووریی نزیکەی 15 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای چۆمان و نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە گوندی زێوەی پیرانشاری رۆژهەڵات دوورە.
PM:03:23:22/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت