بهڕێوهبهری بهنداوهكان: 11 بهنداوی دیكه له ههرێمی كوردستان دروست دهكرێن
بەنداوی دوکان.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە بە بڕی 33 ملیار دینار 11 بەنداوی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن.
ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەكانی ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی فهرمی پارتی رایگەیاندووە، "بڕیارە 11 بەنداو لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان دروست بكرێن و ھەموو ئامادەكارییەک بۆ ئەم مەبەستە كراوە و دیزاینیشیان بۆ كراوە، كە بە گوژمەی 33 ملیار دینار ئەو بەنداوانە دروستدەكرێن و لە ئێستاشدا چاوەڕێ دەكەین پارەیان بۆ تەرخان بكرێت و دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت".
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "جگە لەو 11 بەنداوەش پلان دانراوە و پێشنیازیش كراوە بۆ ئەوەی نۆ بەنداوی گەورەی دیكە لە ھەرێم دروست بكرێن، بەڵام ئەوانە بە ملیاران دۆلاریان پێویستە و بڕیارە لەگەڵ دەستەی وەبەرھێنان و لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە ئەو بەنداوانە دروستبكرێن".
باسی لەوەشکردووە، ھەر كاتێک گەیشتنە رێككەوتن دەست بە جێبەجێكردنی ئەو بەنداوانە دەكەن، كە زۆر گەورەن و سوودی زۆریان بۆ ھەرێم دەبێت و تەواوكردنیان بە لایەنی كەمەوە شەش ساڵی پێویستە.
لە هەرێمی کوردستان 15 بەنداو بوونی ھەیە، کە توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10 ملیار مەترسێجا ئاویان ھەیە، کە بەنداوی دوکان بە گەورەترین بەنداو هەژماردەکرێت کە لە ماوەی رابردوودا بەردەوام لەگەڵ بەنداوی دەربەندیخان تاکە سەرچاوی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبان.
PM:12:33:22/01/2021
ئهم بابهته 4304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت