به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌بەرایەتی ئاوی سلێمانی داوا لەهاووڵاتیان دەكات، بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، ئاو نەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان و پێوەری ئاویش دابپۆشن.


بەڕێوه‌بەرایەتی ئاوی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا چەند داواكارییەكی ئاراستەی هاووڵاتیان كردووە بۆ ئەوەی پێوی پابەندبن:

1. ئاونەڕێژنە كۆڵان و شەقامەكان، چونكە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و كارەساتی دڵتەزێنی لێ دەكەوێتەوە.

2. پێوەری ئاو داپۆشن بۆ ئەوەی نەبێتە شكاندنی.

3. دەزولەیەك ئاو بكەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو.

4. لەكاتی بەستنی بۆری ئاودا، كەمێك ئاوی گەرم بكەن بە بەلوعەو بۆرییەكاندا بۆئەوەی نەبێتە شكاندنیان



AM:09:58:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو