كوڕێك له‌ لایه‌ن باوكییه‌وه‌ كوژرا


وێستگه‌ نیوز ـ
وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە گوندی پیرموسی سنوری پارێزگای دهۆک پیاوێک کوڕێکی خۆی کوشت.


هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاند: بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە گوندی پیرموسی سنووری پارێزگای دهۆک پیاوێک کوڕێکی خۆی کوشت، كه‌ تەمەنی 33 ساڵبووە.

وه‌ك وته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی پێدا، دوای رووداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی رادەستی پۆلیسی دهۆک کردووە.

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک باسی لەوەشکردووە، بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 تۆمەتبارەکە دەستبەسەر کراوە.


AM:09:33:22/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو