مووچه‌ی سێ مانگی ئه‌م توێژه‌ دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رەزامەندن بەخەرجکردنی شایسته‌ دارایییەکانی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ـی ساڵی رابردوو.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی كوردستان لەدواین بڕیاریدا کەواژۆی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لەسەرە و رۆژی 19ی ئەم مانگە دەرچوە باس لەوەکراوە، رەزامەندن بە بڕیاری خەرجکردنی شایسته‌ی دارایی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ  سێ مانگی کۆتایی ساڵی 2020.

ئەوەشی هاتووە، پارەکە بەم شێوەیە خەرج دەکرێت "هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس و سەروتر بری (300000) سێ سەد هەزار دینار و بۆ هەڵگری بروانامەی دبلۆم (250000) دوسەدو پەنجا هەزار دینار خەرج دەکرێت".


AM:12:06:22/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 6556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت