کچێکی ئێزدی دوای حەوت ساڵ لە دەستی داعش رزگارکرا

‌ نەجلا سەعید ئیسماعیل دوای حەوت ساڵ لەرفاندنی لەلایەن رێکخراوی داعش لەقەزای شەنگال ئازاد دەکرێت

وێستگەنیوز-

کچێکی ڕفێندراوی ئێزدی بەناوی نەجلا سەعید ئیسماعیل، دوای حەوت ساڵ لەرفاندنی لەلایەن رێکخراوی داعش لەقەزای شەنگال، ئەمڕۆ لە کەمپی ھۆڵ لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان دۆزرایەوە.

فەیسەل عەلی، لە کەمپی جەمشکۆی ئاوارەکانی شنگال بە وێستگەنیوزی راگەیاند، نەجلای تەمەن 22 ساڵ لە کاتی ھێرشی داعش بۆ سەر شەنگال لە ھاوینی ساڵی 2014 لە گوندی تەل قەسەبی باشوری چیای شەنگال ڕفێندراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەکدارانی داعش زۆربەی خێزانەکە نەجلایان ڕفاندووە و تا ئێستا ھەشتی کەسی خێزانەکەی ئازادکراون، بەڵام خوشک و برا گەورەکەی تا ئێستا لەگەڵ دایک و باوکیان و بێسەروشوێنن.

دوای ئەوەی ساڵی‌ 2014 داعش هێرشیکردەسەر قەزای شەنگال 6417 ئێزدی ڕفێندران، لەو ژمارەیەش زیاتر لە سێ ھەزار کەس ئازادکراون و چارەنووسی زیاتر لە دوو ھەزاری رفێنراوی دیکەی دەستی داعش نادیارە .

كەیسی بەجینۆسایدناساندنی ئێزیدییەكان، لەڕووی سیاسییەوە جگە لەحكومەتی هەرێمی كوردستان‌و عیراق، لەلایەن پەرلەمانی یەكێتی ئەوروپا، كۆنگرێسی ئەمریكا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو چەندان وڵاتی دیكەوە ناسێندراوە، بەڵام تائێستا هیچ سكاڵایەكی فەرمی لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو دۆسیەیە تۆمارنەكراوە.


PM:10:26:21/01/2021






ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو