نرخی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی لە کەرتی تایبەتدا ڕێکدەخرێتەوە
بەڕێوەچونی کۆنفرانسی پێداچوونەوە و یەکخستنی نرخی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تەندروستی تایبەت- هەولێر
وێستگەنیوز-
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان خواستی ئەوەی هەیە نرخی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کەرتی تایبەت رێکبخاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئەمڕۆ پێنجشەممە لەشاری هەولێر کۆنفرانسێکی بۆ ژمارەیەک لەپزیشک، سەندیکا و رێکخراوەکانی بواری تەندروستی ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆنفرانسی پێداچوونەوە و یەکخستنی نرخی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی تەندروستی تایبەت لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.
لەکۆنفرانسەکەدا بەشێک پزیشک، سەندیکاو ڕێکخراوەکانی بواری تەندروستی بەشداریانکرد و تێیدا گفتوگۆ کراوە لەسەر گەڵاڵەکردنی رەشنووسی یاسای یەکخستنی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە کەرتی تایبەتدا و دوای ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکەش، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
PM:09:45:21/01/2021
ئهم بابهته 2808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت