سیستانی لەبارەی تەقینەوەکەی بەغدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

‌عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق

وێستگەنیوز-

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی دیکە تیرۆرستان کۆبوونەوەیەکی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ تاوانیان کردە و ئامانج و  بەوهۆیەشەوە دەیان کەس شەهید و برینداربوون، بۆیە بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان داوا لەهێزە ئەمنییەکان دەکەن هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پوچەڵکردنەوەی پلانی ئەوانەی دەیانەوێت زیان بە گەلی عێراق بگەیەنن.

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەپەیامێکدا کەنوسینگەکەی بڵاویکردوەتەوە و وێنەیەکی دەست وێستگەنیوز کەوتوە باس لەوەکراوە، "ئەمڕۆ جارێکی دیکە تیرۆرستان کۆبوونەوەیەکی هاوڵاتیانی مەدەنی بێ تاوانیان لەرێگەی دوو تەقینەوە لەگۆڕەپانی تەیران و (الباب الشرق)  بەئامانج گرت، بەوهۆیەشەوە دەیان کەس شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەوەش رووداوێک بوو ویژدانی هەمووانی هەژاند".

ئەوەش هاتووە، "لەکاتێکدا سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدانی ئەو روداوە دەکەن و داوای شیفای بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەکەن، لەهەمانکاتیشدا داوا لەهێزە ئەمنییەکان دەکەن هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی پلانی ناحەزان بەرامبەر گەلی عێراق کەگیرۆدەی دەیان نەهامەتی جیاواز بووەتەوە".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو تەقینەوەیی خۆکوژی لەناوچەی  (الباب الشرق) و تەیەران لەبەغدا رویاندا و بەگوێرەی زانیارییەکان لەهەردو تەقینەوەکەدا 32 کەس کوژراون و 110 کەسی دیکەش بریبداربون.

سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، تەقینەوەکەی ئەمڕۆ لەرێگەی "پشتێنی بۆمبڕێژکراو"ەوە بووە و هەردوو روداوەکەش خۆکوژی بوون، بەجۆرێک دو بازاری میلـلیان کردوەتە ئامانج.

هـ.هـ


PM:08:23:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 4228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت