سییه‌كانی چاكبوانی كۆرۆنا له سیی جگه‌ره‌کێش خراپتره
لای رست (چاکبوی کۆرۆنا)-لای چەپ (کەسێکی ساغ)
وێستگه نیوزـ
پزیشكێكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری كه چاره‌سه‌ری هه‌زاران توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردوه، رایگه‌یاند كه سییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كۆرۆنا چاك ده‌بنه‌وه، زۆر له سیی ئه‌و كه‌سانه خراپتره كه جگه‌ره ده‌كێشن.
بریتانی بانكهید كیندال، خانمه پزیشكێكی بواری نه‌شته‌رگه‌ری و مامۆستای یاریده‌ده‌ر له ناوه‌ندی زانسته پزیشكییه‌كانی زانكۆی ته‌كنه‌لۆجیی ته‌كساس، ئه‌م پزیشكه به‌ده‌ستی خۆی چاره‌سه‌ری هه‌زاران توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنای كردوه.
ئه‌و پزیشكه، به‌راوردی نێوان سییه‌كانی كه‌سێكی ساغ و یه‌كێكی جگه‌ره‌كێش و یه‌كێكی دیكه كردوه كه له ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت به ته‌ماشاكردنی تیشك و سۆنه‌ری ئه‌و كه‌سانه هه‌ست به جیاوازییه‌كی زۆر ده‌كرێت.
به‌وته‌ی ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه سییه‌كانی كه‌سێكی ساغ كه نه جگه‌ره‌ی كێشاوه و نه چاكبوی كۆرۆنایه، له تیشكه‌كه‌دا زۆر به روونی ده‌ركه‌وتوه كه پاكه و هیچ په‌ڵه و ته‌مومژێكی له‌سه‌ر نییه، ئه‌وانه‌ش جگه‌ره‌كێشن، هه‌ست به بوونی ته‌مومژ و په‌ڵه‌یه‌كی كه‌م له سییه‌كانیاندا ده‌كرێت، به‌ڵام سیی ئه‌وانه‌ی كه له كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه زۆر خراپتره له كه‌سانی جگه‌ره‌كێش و له تیشكه‌كاندا سیی توشبوو به كۆرۆنا ته‌واو سپی ده‌رده‌كه‌وه و هه‌ستی پێ ده‌كرێت كه ناتوانن هه‌واو و ئۆكسجین به باشی وه‌ربگرن.
بانكهید كیندال گله‌یی له‌وه‌شكردوه كه پزیشكه‌كان زیاتر چاویان له‌سه‌ر رێژه‌ی مردنه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و كار له‌سه‌ر ئه‌و ئاسه‌واره درێژخایه‌نه مه‌ترسیدارانه ناكه‌ن كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر توشبوه‌كانی له‌دوای چاكبونه‌وه به‌جێده‌هێڵیت.
سییەکانی کەسێکی ساغ
سییەکانی کەسێکی جگەرەکێش
سییەکانی چاکبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا
PM:02:16:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت