وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له بازاڕی كۆنه‌ی ناوچه‌ی باب شه‌رقی له به‌غدای پایته‌خت، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی رویاندا و به‌هۆیه‌وه 12 كه‌س كوژران و زیاتر له 20دیكه‌ش برینداربون.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له هه‌ردوو ناوچه‌ی باب ئه‌لشه‌یخ و گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران كه ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی باب شه‌رقی له شاری به‌غدا، دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له بازاڕی فرۆشتنی جلی كۆنه ناوچه‌یه‌كی قه‌ره‌باڵغه، روویاندا.
وه‌ك ئامارێكی سه‌ره‌تایی راگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه پێنج كه‌س كوژران و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون، دواتر سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه ئاماره‌كان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌و قوربانییه‌كان هه‌شت كوژراو و 15 بریندارن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ئاماره‌كان زیاتر بكه‌ن و ده‌وترێت كه تائێستا 12 كه‌س كوژراون و زیاترلە 20یش برینداربوون، هێشتا لایه‌نه فه‌رمییه‌كانی ئه‌منی و ته‌ندروستیی عیراقیش ئاماری ته‌واویان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
AM:11:08:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4532
جار خوێنراوه‌ته‌وه