نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 21ی كانوونی دووه‌می 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 55 دۆلار و 92 سەنته، بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش بە 53 دۆلار و 12 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ساڵی 2020 خواست لەسەر نەوتی خاو بە رێژەی 30٪ دابەزی، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە جیهاندا، بەڵام لەگەڵ پەسه‌ندکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، نرخی نەوت کەم کەم بەرزدەبێتەوە.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه له سه‌رو 50 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئهمریكاو به‌ریتانیاو چین، ڤاكسینیان دژی كۆرۆنا به‌رهه‌مهێناوه.
AM:08:20:21/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 868
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت