مالیكی: نه‌مانی شكۆی ده‌وڵه‌ت ئازارمان ده‌دات، ده‌وڵه‌تێكی دوورله ئاژاوه‌مان ده‌وێت
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له شاری به‌غدا ساز كرد و رایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌ت شكۆی خۆی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ش ئازاریان ده‌دات.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا له كۆبونه‌وه‌كه‌دا وتی "ده‌وڵه‌ت لاوازه و شكۆی خۆی له‌ده‌ستداوه، ئه‌مه‌ش زۆر ئازارمان ده‌دات، ئێمه ئاژاوه‌مان بۆ عیراق ناوێت و ده‌وڵه‌تێكمان ده‌وێت كه بتوانێت جڵه‌وی ئاسایش و سه‌پاندنی یاسا بگرێته ده‌ست".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش رایگه‌یاند كه هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت كار له بیروڕای ده‌نگده‌ران بكه‌ن و به پاره و دیاری ده‌میان چه‌ور كردون، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سوكایه‌تی به ده‌نگده‌ران ده‌كرێت.
مالیكی جه‌ختیكرده‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو پاكوبێگه‌رد و شه‌فاف بێت و سیناریۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2018ی تێدا دووباره نه‌بێته‌وه كه ساخته‌كارییه‌كی زۆر كرا و یاری به ئه‌نجامه‌كانی كرا.
PM:10:17:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2220
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت