هه‌فته‌ى داهاتوو گۆڕانكارییه‌كانى پرۆژه یاساى بودجه ده‌درێته‌وه په‌رله‌مان
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌فته‌ى داهاتوو گۆڕانكارى له پرۆژه یاساى بودجه ده‌كرێت و ده‌درێته‌وه په‌رله‌مان، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد گۆڕانكارى له پشكى هه‌رێمیش ده‌كرێت و هه‌وڵى زیادكردنى بڕى پشكى هه‌رێم ده‌ده‌ین.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایى به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان كه په‌یوه‌ندییان به داراییه‌وه هه‌یه، گفتوگۆ به‌رده‌وامه، ناوه‌رۆكى ئه‌و ماددانه‌یان لێده‌پرسین كه پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه‌یه، هه‌مواركردنه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو، تا ئێستا هیچ یاسایه‌كمان هه‌موارنه‌كردووه له گفتوگۆى سه‌ره‌تایداین له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانى پرۆژه یاساكه.
سه‌باره‌ت به پشكى هه‌رێمى كوردستان ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، گۆرانكارى له پشكى هه‌رێم ده‌كرێت، پارێزگارى له‌وه ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ى كه له پرۆژه یاساكه‌دا دانراوه وه‌ك خۆى بڕوات، به‌ڵام زه‌حمه‌ته بڕه‌كه‌ى به‌و شێوه‌یه بڕوات، ڕه‌نگه هه‌وڵ بده‌ین بڕه‌كه‌ى زیاتر بكه‌ین، به‌ڵام پابه‌ندییه‌كانى هه‌رێم زیاتر ده‌بێت، ره‌نگه په‌رله‌مانتاران داواى هه‌موو نه‌وتى هه‌رێم بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موو به‌دیلێك له‌به‌رچاو ده‌گرین، ئه‌وه‌ى به‌لاى ئێمه‌وه گرنگه كه موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران زیادبكه‌ین، ده‌شڵێت" هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌رده‌كه‌وێت پشكى هه‌رێم چ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ردا دێت.
دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارنى فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان ڕایانگه‌یانددوه، كه ره‌زامه‌ند نین له‌سه‌ر ئه‌و پشكه‌ى له پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021، هه‌یه ، هه‌روه‌ها ده‌شڵێن"هه‌رێم ئه‌گه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتیش راده‌ستى حكومه‌تى ناوه‌ندى بكات ئێمه ده‌نگ ناده‌ین به پشكى هه‌رێم ، ده‌بێت هه‌رێم هه‌موو نه‌وته‌كه‌ى راده‌ست بكات كه رۆژانه به‌رهه‌میدێنێت".
له‌لایه‌كى دیكه‌وه رێبوارهادى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، سه‌باره‌ت به ده‌نگ نه‌دانى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم، جه‌ختیكرده‌وه، پرۆژه یاساكه خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى بۆ كراوه، له لیژنه‌ى داراییه، په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كانیش رازى ده‌بن یاخود نا ئه‌وه ده‌ستور بڕیارده‌ر ده‌بێت له‌سه‌رى هه‌موومان ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ده‌ستور، هه‌روه‌ها ده‌ستور ئه‌و كێشانه‌ى له‌نێوانماندایه چاره‌سه‌ر ده‌كات.
PM:02:39:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1524
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت