پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی دوو تۆمەتباری بڵاوکردەوە کە دەرمانخانەیان بڕیووە


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ڤیدیۆی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره‌ی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ دزیان له‌ ده‌رمانخانه‌كان كردبوو.

پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆماركرد كە دەرمانخانەكانیان بڕدراوەو دزییان لێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و ناسینەوەی تۆمەتباران توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە لەچەند دەرمانخانەیەك لەناو شاری سلێمانی دزییان كردووە.

وتیشی: لەكاتی دەستگیركردنی تۆتمەتباراندا دەستگیرابەسەر ئەو كەلو پەلانەدا كەتۆمەتباران بەكاریان هێناوە لە كاتی بڕینی دەرمانخانەكاندا و لەئێستاشدا هەردوو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.



PM:09:04:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت