ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە تەقەی لەماڵی خەزوری كردبوو


وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسەی شەوی ڕابردوو لەئوتومبیلی كۆكردنەوەی خاشاكەوە تەقەی لەماڵی خەزوری كردبوو دەستگیركراوە.

  بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، ئەو كەسەی شەوی رابردوو لە گەڕەكی خاتووناوەی شاری هەولێر تەقەی لە خەزووری كردبوو، دانیشتووی گەڕەكی 5ی حەسارۆكە و لەكاتی تەقەكردنەكەدا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبەت بە كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاكی بەكارهێناوە. 

  بەپێی راگەیەنراوەكە، ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە و رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.


PM:07:51:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو