کونسوڵی‌ ئەمەریکا سەردانی‌ رێکخەری‌ گشتی‌ گۆڕانی‌ کرد


وێستگه‌ نیوز-
بزوتنەوەی‌ گۆڕان و کونسوڵی‌ ئەمەریکا لە هەولێر، دۆخی‌ هەرێم و عێراق تاوتوێ دەکەن و گفتوگۆ و رێککەوتنی‌ هەرێم و بەغدا بە پێویست دەزانن.


ئەمڕۆ سێشەممە 19ی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ 2021، رۆب وۆڵەر کونسوڵی ئەمەریکا لە هەولێر، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد لە شاری سلێمانی و لەلایەن عومەر سەید عەلی، رێکخەری‌ گشتی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان و ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان پێشوازی لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ دۆخی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم و  پەیوەندییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان.

لە کۆبونەوەکەدا بزوتنەوەی گۆڕان جەختی كردۆته‌وه‌له‌وه‌ی‌ کە پێویستە بە زوترین کات کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی کێشەی بودجە و موچە، چونکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دۆخ و گوزەرانێکی خراپدان و جه‌خت لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان بەپێی دەستور كراوه‌.


PM:07:05:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1880 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو