ئاسایشی هه‌ولێر له باره‌ی ئه‌و پیاوه‌ی ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووری كرد روونكردنه‌وه ده‌دات
تۆمەتبارەکە
وێستگه نیوز ـ
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له ماڵی خه‌زووری كردبوو، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی خاتووناوه‌ی شاری هه‌ولێر ته‌قه‌ی له خه‌زووری كردبوو، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی 5ی حه‌سارۆكه و له‌كاتی ته‌قه‌كردنه‌كه‌دا ئۆتۆمبێلی كۆمپانیای تایبه‌ت به كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئێستا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیركراوه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر".
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سیمی خاتووناوە لە هەولێر کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلێکی سەر بە کۆمپانیاکانی پاککردنەوە کە سەر بە شارەوانین، تەقەی لە ماڵی خەزووری کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە ئەنجامی تەقەکان هیچ کەسێک بریندار نەبووە، هەر شەوی رابردووش ئەو کەسەی لەکاتی تەقەکردنەکە ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕیوە، لەلایەن ئاسایشەوە دەستبەسەر کراوە، ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەردا گیراوە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر:
PM:05:51:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت