كازمى: هەموو توانایەکمان بۆ پشتگیری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان خستؤتە گەڕ


وێستگه‌ نیوز-

سەرۆکوەزیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، "هەموو توانایەکمان بۆ پشتگیری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان خستووەتەگەڕ."

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بەشداری کرد و لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، "پێشتر شەشی حوزەیرانمان دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، ئەو وادەیەش پابەندبوونمان بوو بە بەڵێنێک، کە لەکاتی گرتنەدەستی بەرپرسیارێتی دامان."   

باسی‌ لەوەشکرد، "لە یەکەم ڕۆژی‌ پێکهێنانی‌ حکومەت هەموو توانایەکی‌ دەوڵەتمان بۆ پشتگیریکردنی‌ کۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سەربەخۆی‌ هەڵبژاردنەکان دابینکردن و پێویستیان بە هەموو جۆرەکانی‌ پشتگیری‌ و پاڵپشتییە."

سەرۆک وەزیرانی‌ عیراق دەشڵێت، "بە درێژایی ماوەی‌ رابردوو و لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ هێزە سیاسیەکان و چالاکییە یاسایی‌ و جەماوەرییەکان جەختمان لەوەکردووەتەوە، کە حکومەت بەو شێوەیەی‌ کە ئەوا ڕێک دەکەون لەسەری‌ هەڵبژاردن ئەنجام نادات، هەڵبژاردنێکی‌ ئازاد و پاک و دادپەروەریشمان کرد بە مەرج و هەموو هەوڵێکماندا بۆ گەرەنتیکردنی‌ ئاسایشی‌ هەڵبژاردن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "ئەوەی‌ پێشکەشکراوە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە درێژکردنەوەی‌ ماوەی‌ خۆکاندیدکردن و پێدانی‌ دەرفەتێکی‌ زیاترە بۆ تەواوکردنی‌ ئامادەکاریەکانی‌ پرۆسەکە بە باشترین شێوە، ئەوەش واتای‌ لادان نییە لە بنەمای هەڵبژاردنی‌ پێشوەخت و سازشی‌ لەسەر ناکەین چونکە داواکارییەکی‌ جەماوەرییە و مەرجەعیەت پاڵپشتی‌ دەکات و بەشێکە لە بەرنامەی‌ حکومی‌".


PM:04:16:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت