له عیراق نۆ كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 823 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، نۆ كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی كانونی یەكەمی2021، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا 823 توشبووی نوێ به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی توشبووان گه‌یشته 609 هه‌زار و 852 كه‌س.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه، نۆ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەمەش كۆی گشتی گیان له ده‌ستدانیش گه‌یشته 12 هه‌زار و 962 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عیراق له ئاماره‌كه‌دا ئاشكراشیكردووه، هه‌زار و 813 كه‌س چاكبونه‌وه‌ته‌وه ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه، به‌وه‌ش ژماره‌ی چاكبوونه‌وه 573 هه‌زار و 11 كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
PM:03:53:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2608
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت