دیوە شاراوەکەی ژیانی بایدن

‌بایدن لەگەڵ خێزانی پێشووی و منداڵەکانی.. فۆتۆ: سایتی ئەلعەرەبییە

وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
ژیانی جۆ بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا پرە لە نەهامەتی و لە دەستدان، لە سەرەتای تەمەنیدا کچ و هاوسەرەکەی و لە چەند ساڵی رابردوشدا کورەکەی لە دەست دا.


ماڵپەری ئەلعەرەبیە راپۆرتێکی لەسەر ژیانی جۆ بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا کردووە، کە تیایدا باس لە دیوە شاراوەکەی ژیانی ئەو سەرۆکە دەکات.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە لایەنی سیاسیەوە ژیانی جۆ بایدن پرە لە سەرکەوتن، لە سەرەتای ژیانیدا توانیویەتی ببێتە سیناتۆرێکی کارا و دواتر بووە بە بەرپرسی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پیران، لە نێوان ساڵەکانی 2008-2016ش وەک جێگری باراک ئۆباما کاری کردووە، لە کۆتایشدا توانیویەتی دەنگی زۆرینەی ئەمریکییەکان بەدەست بهێنێت و ببێتە براوەی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە.

لە بەرامبەردا، ژیانی بایدن پڕە لە لە دەستدان و دورکەوتنەوە لە کەسە نزیکەکانی، لە ساڵی 1972ی ساڵی رابردوو، بایدن توانی ببێتە سیناتۆری ئەمریکا لە کاتێکدا تەمەنی 30 ساڵی تێنەپەراندبوو، لەو کاتەدا خێزانی بایدن فریای ئەوە نەکەوتن کە ئاهەنگی ئەو سەرکەوتنە بگێڕن و تەنها دوای هەفتەیەک بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە کچەکەی و هاوسەری یەکەمی گیانیان لە دەست دا.

لە چەند ساڵی رابردووشدا، لە ساڵی 2015، کورەکەی بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە گیانی لە دەست دا.

سەرباری ئەو هەموو ناخۆشی و لە دەستدانە گەورانەی ژیانی، بایدن توانیویەتی ببێتە کەسێکی سەرکەوتوو لە ژیانی سیاسیدا، لە پاش بردنەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و بە دەستهێنانی سەرکەوتن بەسەر دۆناڵد ترەمپدا، وا بریارە سبەی چوارشەممە، لە ژێر چاودێرییەکی وردی ئەمنیدا، دەسەڵات لە ئەمریکادا بگرێتە دەست و ببێتە 46 مین سەرۆکی ئەمریکا.


PM:03:16:19/01/2021








ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو