ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق دواخرا
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق بڕیاریدا به دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێوه‌خته‌ی عیراق بۆ 10ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ.
ئاژانسی هەواڵی عیراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا و بەئامادەبوونی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی دەنگیداوە بە دواخستنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق بۆ 10 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.
هاوکات، بڕیاربوو لە 6ی حوزەیرانی 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق داوای دواخستنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقی بۆ 16 تشرینی یەکەمی ئەمساڵ کرد.
PM:02:49:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت