له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستی مووچه روونكردنه‌وه ده‌درێت
وێستگه نیوز ـ
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی لیستێكی مووچه كه ده‌وترێت لیستی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووه، وه‌زاره‌تی دارایی روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان هیچ لیستێكی مووچه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌یان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كات، به‌ڵام هیچ لیستێكیان بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستێكی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ده‌وترێت لیستی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌رانه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی به فه‌رمی هیچ لیستێكی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی كانوونی دووه‌می 2021، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی فه‌رمانبه‌ران ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، كه دابه‌شكردنی مووچه به لێبڕینی سه‌دا 21 ده‌بێت، بۆ مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كانیش به لێبڕینی سه‌دا 50 ده‌بێت وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو.
هــ. ر
PM:02:46:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 28572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت