گرنگترین مانشێتەکانی رۆژ


وێستگە نیوز- هێڤار هیوا
گرنگترین مانشێتەکانی رۆژنامە و ماڵپەرە جیهانییەکان، سەبارەت بە بابەتە گرنگەکانی رۆژ و گەرمترین هەواڵەکان.


پۆلیسی فیدراڵی FBI: هەزاران سەرباز و گاردی نیشتیمانی لەبەردەم کۆشکی سپی جێگیرکراون، لە گرنترین مانشێتی ئەمرۆی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی'یە.

ناوەرۆکی هەواڵەکە باس لە جێگیرکردنی هەزاران سەرباز و گاردی نیشتیمانی ئەمریکا دەکات پاش هۆشدارییەکەی پۆلیسی فیدراڵی لەسەر خۆئامادەکردنی هێزی چەکدار لە زیاتر لە 50 ولایەت، بە مەبەستی پاراستنی رۆژی سوێند خواردنی جۆ بایدن، سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکاش، گەورەترین هێزی پارێزگاری لە مێژووی ئەو وڵاتەدا دانراوە.

لە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی هاتووە، ترەمپ بەڵێنی هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکان لەگەل بەریتانیادا دەدات بەڵام بایدن دەڵێت نەخێر.

لەگەڵ ئەوەی ماوەی دەسەڵاتی ترەمپ تەنها یەک رۆژی ماوە، بەڵام بەڵێنی بە بەریتانیا دابوو لە هەفتەی داهاتووەوە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئەمریکا و بەریتانیا دەست پێدەکەنەوە، بەڵام راستەوخۆ پاش چەند خولەکێک، جێن پساکی، وتەبێژی تایبەتی جۆ بایدنی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو بابەتە ناکرێت و رێکارەکانی خۆپارێزیمان بەردەوام دەبێت.

لە ماڵپەری میهری ئێرانی'ەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لایەنی دەرمان بەکار دەهێنین.

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئێران یۆرانیۆمی کانزایی بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەکار دەهێنێت و بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە لایەنی سەربازییەوە نیە، وتەکانی هەریەک لە (بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا)ش رەتدەکاتەوە.

ماڵپەری ئەلعەرەبییە بڵاو کردۆتەوە، تورکیا فەرمانی 238 کەسی دیکەی دەرکرد.

تورکیا بە تۆمەتی لایەنگیری لە عەبدوڵا گولەن و تێوەگلان لە کودەتا سەربازییەکای 2016، فەرمانی داوە بە دەستگیرکردنی 238 کەسی دیکە کە لە ئێستادا لە خزمەتدان لەو وڵاتەدا.

راشیانگەیاندووە، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت هەتا هەموو تاوانباران دەستگیردەکەین و بە سزای خۆیان دەگەیەنین.



PM:01:21:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو