له‌ بانكێكی به‌غدا یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن دینار دزرا


وێستگه‌ نیوزـ

باندێكی دزیكردن یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له‌ بانكێكی وه‌به‌رهێنان له‌ به‌غدای پایته‌خت دزی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ئه‌ندامانی بانده‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد كه‌ له‌ ژن و پیاو پێكهاتوون.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆ هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌سگیركردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێك چڕكرایه‌وه‌ كه‌ بڕی یه‌ك ملیار و 350 ملیۆن دیناریان له‌ بانكێكی وه‌ربه‌هێنان له‌ شاری به‌غدا دزیووه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا یه‌كێك له‌ تۆمه‌تباره‌ان به‌ناوی (م.ز.ا) ناسراوه‌ته‌وه‌ و له‌وێشه‌وه‌ باندێكی تایبه‌ت به‌و كاره‌ ده‌ستگیركراوه‌ كه‌ له‌ ژن و پیاو پێكهاتوون.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌ڵێت كه‌ ده‌ستیش به‌سه‌ر ته‌واوی بڕه‌ پاره‌كه‌دا گیراوه‌ و تۆمه‌تباره‌كانیش ره‌وانه‌ی دادگا كراون.


PM:04:25:18/01/2021




ئه‌م بابه‌ته 4692 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت