لەهێرشێکدا لە ئەفغانستان دوو دادوەری ژن کوژران
فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ دهنگی ئهمریكا
کاربەدەستانی ئەفغانستان رایانگەیاند دوو دادوەری ژن کە بۆ دادگای باڵا کاریان دەکرد سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە کوژراون و هاوکارێکی تر و شۆفێرەکەیان بریندار بوون.
ئەمەش نوێترین هێرشە لە پایتەختی ئەفغانستان رووبدات لە کاتێکدا نوێنەرانی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە وتووێژەی ئاشتیدان لە قەتەر.
ئەحمەد فەهیم قەیوم، وتەبێژێکی دادگای باڵای ئەفغانستان ئەو کوشتنەی پشتڕاست کردەوە بەڵام ناوی دادوەرەکانی ئاشکرا نەکرد.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسولایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی نەگرتوهتە ئەستۆ، بەڵام زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی بزووتنهوهی تالیبان رایگهیاندووه كه دەستی بزووتنهوهكهیانی لە پشت نەبووە.
کاربەدەستانی ئەفغانستان دەڵێن لە ئێستادا زیاتر لە 250 دادوەر و نزیکەی 400 داواکاریگشتی ژن لە وڵاتەکەدا هەن.
کاربەدەستانی حکومەت رایانگەیاند، لێکۆڵینەوە کردن لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
لە رابوردوودا یاخیبوانی تالیبان لەم جۆرە هێرشیانەیان ئەنجامداوە و هەروەها بەمدواییانە گروپی داعیشیش بەرپرسیارێتی چەندین توندوتیژی لە کابوڵ و دوەوربەری گرتوهتە ئەستۆ لە ناویاندا بۆ سەر بونیادەکانی پەروەردە کە 50 کەسی تێدا کوژران و زۆربەیان خوێندکاربوون.
داعش هەروەها بەرپرسیارێتی هێرشێکی موشەکیشی لە مانگی 12 گرتە ئەستۆ کە بنکەی سەرەکی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستانی تیادا کرایە ئامانج بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان لە سەرەتای ئەم مانگە وتووێژەکانیان لە قەتەر دەستپێکردەوە.
AM:08:51:18/01/2021
ئهم بابهته 1716
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت