بومه‌له‌رزه‌یه‌كی چوار پله‌یی ناوچه‌یه‌كی توركیای هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا رایگه‌یاند كه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه‌ی ئه‌لازیغ-ی له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته هه‌ژاندوه.
ئیداره‌ی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا رایگه‌یاندوه كه گوڕی بومه‌له‌رزكه به پێوه‌ری رێخته‌ر 4.1 بووه و له قوڵایی 17 كیلۆمه‌تر له ولایه‌تی ئه‌لازیغ له دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رویداوه، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به زیانه‌كانی بكات.
هه‌فته‌ی رابردوش بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كالیچیك-ی ئه‌نقه‌ره‌ی دا كه له له قوڵایی 12 كیلۆمه‌تردا رویدابوو به‌ڵام ئاماژه به هیچ زیانێكی گیانی و ماددی نه‌كرابوو.
PM:09:35:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت