وه‌زاره‌تی دارایی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی 2020ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی راگه‌یاند.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راگه‌یه‌ندراوه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: رۆژی یەکشەممە 24ی كانوونی دووه‌می 2021، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە، بە لێبڕینی 21% بۆ مووچە خۆرانی ئاسایی و 50% بۆ پلە تایبەتەکان بەهەمان میکانیزمی مانگی پێشوو بەپێی خشتەی پەیرەوکراو.
   ‌



AM:11:22:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 19748 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت