وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر وازهێنانی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید ده‌دات
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ده‌نگۆی وازهێنانی ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌ی له په‌رله‌مانی عیراق ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند كه هه‌ندێك په‌یجی سێبه‌ر كه به‌پاره‌ی دزراوی میلله‌ت گۆشكراون، ئه‌و جۆره ده‌نگۆیانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید یه‌كێكه په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون و به بوێری و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بوونه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت كه وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه ناوبراو په‌یوه‌ندیی به كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه نه‌مابێت، ڕاشیدهگهیهنن كه "مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له یٔه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵی یٔیسلامییه و كۆمه‌ڵیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سه‌ركرده و كادره لێهاتووانه‌ی كه له هه‌ركوێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ده‌بنه چقڵی چاوی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران."
ده‌قی رونكردنهوهكه:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له وته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان
له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگا و په‌یجێكه‌وه هه‌واڵێك بڵاوكراوه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌ندێك میدیا و په‌یجی سێبه‌رن كه به پاره‌ی دزراوی میلله‌ت گۆشكراون، گوایه وته‌بێژی كۆمه‌ڵ رایگه‌یاندووه كه مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به كۆمه‌ڵی یٔیسلامییهوه نه‌ماوه.
لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین یٔه‌م هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، له ڕابردووش‌دا زۆرجار هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه‌ی له‌و جۆره‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
مامۆستا ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كێكه په‌رله‌مانتاره دیار و چالاكه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كه له خولی ڕابردوو و له‌م خوله‌شدا هاوڕێ له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه‌كه‌ی داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی خه‌ڵك بوون و به بوێری و ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و قۆرخكاری بوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له ڕابردووش‌دا كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه په‌رله‌مانتار و سه‌ركرده‌كانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئازایانه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و سته‌م و بێدادی بوونه‌ته‌وه له هه‌رێمی كوردستان، زۆر جار ڕووبه‌ڕووی سزای جۆراوجۆر و دوورخستنه‌وه و بوختان بۆ كردن بوونه‌ته‌وه.
وه‌ك كۆمه‌ڵی ئیسلامی جگه له‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ڕاشیده‌گه‌یه‌نین كه مامۆستا ئه‌حمه‌د وه‌ك په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وامه و خۆی خاوه‌نی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و كۆمه‌ڵیش ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و سه‌ركرده و كادره لێهاتووانه‌ی كه له هه‌ركوێ نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ده‌بنه چقڵی چاوی گه‌نده‌ڵكاران و سته‌مكاران.
PM:08:45:16/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3780
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت