رۆژی دابەشکردنی مووچەی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم راگەیەندرا


وێستگە نیوز-

چاوەروان دەکرێت رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

ئەرشەد لۆلانی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاندووە:" چاوەرێ بوو سبەینێ یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرایە بەڵام لەبەرئەوەی تائێستا وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی موچە رانەگەیاندووە رۆژی دووشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت".

ئاماژە بەوەشکرد:" تا رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ھەموو وەزارەتەکان مووچە بە لێبرینی 21% وەردەگرن."


PM:08:16:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 81416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت